لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید گۆڵبارانت ریاڵ سۆسیدادی کرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیادا، هەردوویانەی ڕیال مەدرید و ڕیال سۆسیداد ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە
تایمی یەکەم بە هێرشەکانی ڕیال مەدرید دەستی پێکرد،تاوەکو لە خولەکی 40دا کیلیان مباپێ گۆڵی پێشەنگی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی 44دا لوکا توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ ڕیال سۆسیداد مۆر بکات و تایمی یەکەم بە یەکسانبوونی هەردوولا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، ڕیال مەدرید بە بەهێزی گەڕایەوە وزریانێکی هێرشبەری دەستپێکرد؛ لە خولەکی 60دا کیلیان مباپێ گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد.
پاشان لە خولەکی 68دا ڤینی گۆڵی سێیەمی بۆ ڕیال مەدرید زیاد کرد.
دواتر ڕیال مەدرید بەردەوامبوو لەسەر هێرشەکانی و لەخولەکی 80دا کیلیان مباپێ هاتریکی خۆی و چوارەمی یانەکەی مۆر کرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سەرکەوتنی ڕیال مەدرید کۆتایی هات، بەمەش ڕیال مەدرید دووەم سێ خاڵی لە وەرزی نوێدا کۆکردەوە و بە ورەیەکی بەرزەوە ڕوو لە یارییەکانی داهاتوو دەکات.