PM:09:22:26/08/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لۆیس دی
لافوێنتی بەرگری لە لامین یامال دەکات دوپاتیدەکاتەوە کە هێشتا تەواوی بەهرەکانی
بەدەرنەکەوتوون.
لۆیس دی
لافوێنتیی ڕاهێنەری هەڵوێستی هەڵبژاردەی ئیسپانی بەرگری لە لامین یامالی ئەستێرەی
یانەی بەرشەلۆنە کرد دوای ئەوەی لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر ئێلچی سەرەڕای
سەرکەوتن بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر تووشی کاردانەوەی سۆزداری لە کاتی گۆڕینەکەیدا
ببووەوە.
دی لافوێنتی
جەختی کردەوە کە یامال لە تەمەنی 19 ساڵیدا پێگەیشتنێکی گەورەی وەرزشی هەیە و
هێشتا لە سەرەتای ڕێگەی گەشەکردنی خۆیدایە و هەموو تواناکانی دەستنیشان نەکراون.
ڕاهێنەری
ئیسپانیا ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجیان دروستکردنی کلتوور و عەقڵییەتی سەرکەوتنە
لەنێوان گەنجاندا و سەرجەم 26 یاریزانەکەی هەڵبژاردەکە ڕۆڵی یامال و بایەخی
میدیایی بە باشی تێدەگەن.
هەروەها
دووپاتی کردەوە کە تەواوی سەرنجیان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئینگلتەرایە لە خولی
نەتەوەکانی ئەورووپا تاوەکو بە سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێڕین نازناوێکی تر بخەنە
خەزێنەکەیانەوە.