عومەر مەرمووش مالئاوایی لە مانچستەر سیتی کرد

PM:08:36:26/08/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عومەر مەرمووش مالئاوایی لە مانچستەر سیتی کرد و لە پەیوەندیکردن بە توتنهام نزیک دەبێتەوە.

پڕۆسەی گواستنەوەی عومەر مەرمووشیی هێرشبەری نێودەوڵەتیی میسری لە مانچستەر سیتییەوە بۆ توتنهام هۆتسپێر گەیشتە قۆناغی کۆتایی دوای ئەوەی ڕێگەی پێدرا پشکنینی پزیشکی لە شاری لەندەن ئەنجام بدات بەدوای ماڵئاواییکردنی لە هاوڕێکانی لە سیتی.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەیڤید ئۆرنستین و فابریزیۆ ڕۆمانۆ مەرمووش بە شێوازی خواستن دەچێتە توتنهام لەگەڵ بڕگەی کڕینەوەی ناچاری بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند بێجگە لە 10 ملیۆن پاوەند پاداشتی دارایی و گرێبەستێکی چوار ساڵە لەگەڵ یانە لەندەنییەکە ئیمزا دەکات.

مەرمووش کە لە کانوونی دووەمی 2025 لە ئاینتراخت فرانکفۆرتەوە هاتبووە سیتی لە وەرزی ڕابردوودا بەهۆی کێبڕکێی بەهێز لە 16 یاری وەک سەرەکی بەشداربوو و هەشت گۆڵی تۆمارکرد بەڵام بەمەبەستی دەستکەوتنی تایم و خولەکی زیاتری یاریکردن بڕیاری ڕۆشتنی دا.

توتنهام بە ڕاهێنەرایەتیی ڕۆبێرتۆ دی زێربی کە لەم هاوینەدا زیاتر لە 300 ملیۆن پاوەندی لە بازاڕی گواستنەوەدا خەرجکردووە هەوڵدەدات هێڵی هێرشبەریی خۆی تۆکمەتر بکات تاوەکو لە تەواوی یارییەکانی وەرزی نوێدا بە بەهێزی دەربکەوێت.