ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کەیسی جولیان ئالڤارێزدا دەتەقێتەوە

PM:07:01:26/08/2026

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کەیسی جولیان ئالڤارێزدا بە توندی دەتەقێتەوە و رایدەگەیەنێت شانسی چوونی بۆ بەرشەلۆنە سەدا سفرە.

کارگێڕیی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بێدەنگیی بەرامبەر داهاتووی جولیان ئالڤارێز شکاند و لە ڕێگەی ڕۆژنامەی مارکاوە پەیامێکی بەهێزی ئاراستەی یاریزانەکە و بەرشەلۆنە کرد دوای ئەوەی ڕایگەیاند تاکە قوربانیی ئەم کەیسە یانەکەیانە نەک یاریزانەکە.

بەرپرسێکی فەرمیی ئەتلەتیکۆ جەختی کردەوە کە شانسی فرۆشتنی ئالڤارێز بۆ بەرشەلۆنە سەدا سفرە و کێشەکە دارایی نییە بەڵکو پەیوەندیی بە کەرامەتی یانەکەوە هەیە هەرچەندە بەرشەلۆنە ئامادەییی دەربڕی بێت 100 ملیۆن یۆرۆ بدات.

یانە مەدریدییەکە ئاماژەی بەوە دا کە فشارەکان زیانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی پێگەیاندوون و تۆمەتی دروستکردنی کەمپینی بڵاوکردنەوەی درۆ و زانیاریی ناتەواوی خستە پاڵ بریکاری یاریزانەکە فێرناندۆ هیدالگۆ کاتێک ئالڤارێز لە ئاداری ڕابردوودا بەخشینی 10 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانەی ڕەتکردبووەوە.

سەرەڕای ئەوەی ئەتلەتیکۆ مۆڵەتی تا 20ی حوزەیران دانابوو بۆ هێنانی ئۆفەری 150 ملیۆن یۆرۆ بەبێ کۆمسیۆن بەڵام بەرشەلۆنە ئەو مەرجەی نەپێکاوە.

لە کۆتاییدا یانەکە هۆشداریدا کە بابەتی تەندروستیی دەروونی نەکاتە ئامراز بۆ فشارکردن سەرەڕای ئەوەی بە تەواوی پشتیوانیی تەندروستی بۆ یاریزانەکە پێشکەش دەکەن دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە بەشداریی دوایین راهێنانەکانی نەکردووە.