مانچستەر یونایتد بە مەرج گرێبەستی لیساندرۆ نوێدەکاتەوە

PM:06:18:26/08/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد بە مەرجی گەڕانەوە بۆ سەر ئاستەبەرزەکەی ئامادەیە گرێبەستی لیساندرۆ نوێبکاتەوە.

لیساندرۆ مارتینێزی بەرگریکاری ئەرجەنتینی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت بەڵام دەتوانێت نوێیبکاتەوە بۆ یەک وەرزیتر بە پێی خاڵێکی رێککەوتنەکەیان.

پێگەی تۆڵک سپۆرت ئاشکرایکرد، بەرپرسانی مانچستەر یونایتد ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بڕگەی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیساندرۆ بۆ یەک وەرزیتر چالاک بکەن بەڵام مەرجیان هەیە.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، مەرجی یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە کە بەرگریکارە ئەرجەنتینیەکە بگەڕێتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی و خۆی بە دوور بگرێت لە پێکانە بەردەوامەکان.

رونیشیکردووەتەوە، هۆکاری ئەم مەرجەی مانچستەر یونایتد بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە لە چەند ساڵی رابردوودا چەند جارێک تووشی پێکانبووە و بەو هۆیەش لە 80 یاریی یانەکەیان بێبەش بووە لەبەرئەوە دەیانەوێت گەرەنتی لەو یاریزانە وەربگرن کە خۆی بپارێزێت لە پێکان و ئاستە بەرزەکەی رابردووی بگەڕێنێتەوە.
خ . ک