PM:05:40:26/08/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەستۆن ڤێلا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جاکسۆن چڕ کردووەتەوە و 70 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی چێڵسی کردووە.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی بە دەست نەبوونی هێرشبەرەوە دەناڵێنێت و پلانەکانی بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە دەستپێکردوە.
پێگەی کاوت ئۆفساید ئاشکرایکرد کە بەرپرسانی ئەستۆن ڤێلا پلانی ئەوەیان داڕشتووە گرێبەست لەگەڵ نیکۆلاس جاکسۆنی هێرشبەری یانەی چێڵسی ئیمزا بکەن تا بیکەنە شوێنگرەوەی ئۆلی واتکینز کە نزیکە لە رۆیشتن.
ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، یانەی ئەستۆن ڤێلا ئۆفەرێکی 70 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی چێڵسی کردووە بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان، یانە لەندەنیەکەش بە ئۆفەرەکە رازیبووە.
رونیشیکردووەتەوە، نیکۆلاس جاکسۆن پێشوازی لەچوون بۆ ئەستۆن ڤێلا کردووە و دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ لە ژیر دەستی ئۆنای ئێمری تاقیبکاتەوە و لەسەر مەرجە تاکەکەسییەکانیش لەگەڵ ئەو یانەیە رێککەوتنی کردووە.
خ . ک