فلیک: رۆدری ئامادەیە بۆ یارییکردن

PM:04:44:26/08/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک دوپاتیکردەوە بلباو بە راهێنەرایەتی تێرزیچ مەترسیدار دەبێت و رۆدریش ئامادەیە بۆ یارییکردن.

هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو رایگەیاند کە ئەو یانەیە لە ژێر دەستی تێرزیچی راهێنەری نوێ زۆر مەترسیدار دەبێت چونکە ئەو راهێنەرە زۆر زیرەکە.

فلیک وتی، رۆدری لەڕووی توانای جەستەیی و تەکنیکیەوە ئامادەیە بۆ یارییکردن و بەشداری ئەم یارییە دەکات، دڵنیابن لەگەڵ پێدری بەیەکەوە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکەن لە یارییەکاندا.

وتیشی، لامین یاماڵ یاریزانێکی نایاب و درەوشاوەی تۆپی پێیە و کێشەیەکی بچوکی هەبوو بەڵام ئێستا تێیپەڕاندووە، توانا جەستەییەکەشی رۆژ لە دوای رۆژ باشتر دەبێت، پێویستمان بە تواناکانیەتی چونکە باشترینە.

فلیک دەڵێت، من بە تایبەت باس لە بابەتی جولیان ئەلڤارێز ناکەم بەڵکو باسی بارودۆخی یانەکەم دەکەم کە چەند گرێبەستێکی نوێی نایابمان ئەنجامداوە و بە دڵنیاییەوە بەردەوامیش بیر لە داهاتوو دەکەینەوە.

دەشڵێت، گاڤی بەرەو باشبوونەوە دەچێت و چارەسەری پێویستی وەرگرتووە، هەفتەیەکی تر پەیوەندی بە پێکهاتەی یانەکەیانەوە دەکات و ئامادەدەبێت بۆ یارییکردن.
خ . ک