سبەینێ تیروپشکی چامپیۆنز لیگ رادەکێشرێت

PM:04:14:26/08/2026

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ تیروپشکی چامپیۆنز لیگ راکێشرێت و ئینگلتەرا و ئیسپانیا زۆرترین یانەیان بەشدارە.

بڕیارە سبەینێ لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە، تیروپشکی قۆناغی یەکەمی وەرزی نوێی چامپیۆنز لیگ لە هۆڵی گریماڵدۆ لە مۆناکۆ رابکێشرێت.

ئەم وەرزەش هاوشێوەی دوو ساڵی رابردوو 36 یانە بەشدار دەبن لە چامپیۆنز لیگدا و خولەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا زۆرترین یانەیان بەشدار دەبێت کە هەر یەکەیان پێنج یانەیە.

بڕیارە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ لە هەشتی مانگی نۆی داهاتوو دەستپێبکات و یاریی کۆتاییش لە پێنجی مانگی شەشی ساڵی داهاتوو لە یاریگای میترۆ پۆلیتانۆی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوەدەچێت.

لە تیروپشکەکەی سبەینێدا، چەند یاسایەکی نوێ جێبەجێ دەکرێن کە گرنگترینیان ئەوەیە دوو یانە لە سێ وەرزی بەدوای یەکدا لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە هەمان یاریگادا رووبەرووی یەکنابنەوە.

بە نمونەش لە قۆناغی یەکەمی دوو وەرزی رابردوودا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ریاڵ مەدریدی کردووە و ئەم وەرزە ئەگەر ئەو دوو یانەیە رووبەڕووی یەکببنەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە دەبێت یارییەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت.
خ . ک