PM:03:41:26/08/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆستێکۆگلۆ دوپاتیکردەوە گۆڕانکاری رۆناڵدۆ
تاکتیکی بووە و بردنەوەکەشیانی بە گرنگ وەسفکرد.
ئانجی پۆستێکۆگلۆی ڕاهێنەری ئوسترالیی یانەی
نەسری سعوودی، لە دوای سەرکەوتنە بەنرخەکەیان بەرامبەر ئیتیفاق لە هەفتەی سێیەمی خولی
سعودیە، ستایشی ورەی بەرزی یاریزانەکانی کرد کە لە پاش ڕووداوی پێدانی کارتی سوور
بە بینتۆی گۆڵپارێز، توانیان دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ لە پاش بوون بگەڕێنتەوە و
ریمۆنتادا بکەن.
پۆستێکۆگلۆ ڕوونی کردەوە کە لە نێوان دوو
تایمەکەدا بە یاریزانەکانی وتووە دوو گۆڵەکەی بەرامبەر لە ڕێگەی لێدانی دەرەوەی
ناوچەی سزا بووە و قەرەبوو دەکرێنەوە، بۆیە داوای چالاککردنی باڵەکانی لێکردبوون.
سەبارەت
بە گۆڕانکارییەکانیش ئاماژەی بەوە دا کە گۆڕینی ڕۆناڵدۆ بەهۆی ئەوە بووە کە تازە
لە پشوو گەڕاوەتەوە و لە تایمی دووەمدا پێویستییان بە تاکتیکێکی جیاواز بووە بەهۆی
کەمیی ژمارەی یاریزانەکانیان لە ناو یاریگادا، ئەو بابەتەی بۆ رۆناڵدۆ باس کردووە
و یاریزانەکەش پیشگەرانە قبوڵی کردووە.
هەروەها
سەبارەت بە یارینەکردنی نەواف عەقیدی ئاشکرای کرد کە تووشی پێکان بووە و هەر لەبەر
ئەوەش پشتی بە گۆڵپارێزە گەنجەکە واتا عەبدولڕەحمان عوتەیبی بەستووە.