PM:02:52:26/08/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی داوە و یان ئالڤارێز یان
هیچ هێرشبەرێکی تر ناگوازێتەوە ریزەکانی.
کارگێڕیی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرپەرشتیی خوان
لاپۆرتا و دێکۆ و هانسی فلێک دوای کۆبوونەوەیەکی چوار کاتژمێری بڕیاری کۆتایییان
دا کە جولیان ئالڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینیی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامانجی
یەکەم و کۆتایییان دەبێت لەم هاوینەدا.
لە
کۆبوونەوەکەدا ئەوە پەسەند کرا کە هیچ جێگرەوە بۆ هێنانی هێرشبەری تر جێبەجێ
نەکرێت و ئەگەر ئەتلەتیکۆ لە ڕۆژانی ماوەی بازاڕی گواستنەوە ڕازی نەبێت
ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی زستانە دوادەخرێن.
پاش
سەرکەوتنە پێنج گۆڵییەکەی بەرامبەر ئێلچی، فلێک متمانەی تەواوی بە تواناکانی ئەستێرەکانی
هەیە تاوەکو لە هێڵی پێشەوەدا پشتیان پێ ببەستێت، لە هەمان کاتدا بەرشەلۆنە
ئامادەیە ئۆفەرە 100 ملیۆن یۆرۆیییەکەی پێشتری بەرزتر بکاتەوە چونکە ئالڤارێز بە
ڕوونی ئارەزووی خۆی بۆ یاریکردن لە کامپ نۆ دەربڕیوە.
ئەم پێشهاتەش لە کاتێکدایە ئەتلەتیکۆ مەدرید
ئامادەیی بۆ فرۆشتنی ئالڤارێز دەربڕیووە بە 150 ملیۆن یۆرۆ بە هەر یانەیەک جگە لە
بەرشەلۆنە.