PM:02:02:26/08/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سۆرلۆس نوێ
دەکاتەوە و ئاڵوگۆڕی نیکۆ گۆنزالێس پێشنیاز دەکات.
لوچیانۆ سپالێتیی ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتۆس دوای
یاریی بەرامبەر فرۆسینۆنی ناڕەزایەتیی خۆی لە ئاست و قۆستنەوەی هەلەکان لەلایەن
ڕاندال کۆلۆ موانی دەربڕی و بەهۆی ڕۆشتنی ڤلاحۆڤیچ و ئۆپێنداشەوە دۆسیەی
گواستنەوەی ئەلێکساندەر سۆرلۆسیان کردووەتەوە.
کارگێڕیی
یۆڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سۆرلۆسی هێرشبەری تەمەن 30 ساڵی ئەتلەتیکۆ
مەدرید دەستپێکردووەتەوە و تەنانەت بیرۆکەی ئاڵوگۆڕکردنی لەگەڵ نیکۆ گۆنزالێس
خستووەتە ڕوو بەڵام پێکانی کێنان یڵدز ڕەنگە یوڤی ناچار بکات گۆنزالێس بۆ باڵی چەپ
بهێڵێتەوە.
لەلایەکی
ترەوە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی نادیاریی چارەنووسی خولیان ئالڤارێز و پێکانی
ماسولکەییی سۆرڵۆس ڕازی نییە بە ئاسانی دەستبەرداری بێت بە تایبەت ئەگەر ئۆفەرەکە
بە شێوازی خواستن بێت چونکە دیێگۆ سیمیۆنێ لە ئێستادا تەنها پشت بە ئادەمۆلا
لوکمان دەبەستێت.