مانچستەر سیتی گواستنەوەی بوعەدی راگەیاند

PM:01:53:26/08/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی مانچستەر سیتی گواستنەوەی بوعەدی راگەیاند و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی دوپاتکردەوە.

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە فەرمی لە پێگەی خۆیان گواستنەوەی ئەیوب بوعەدی یاریزانی مەغریبی و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی لیلی فەرەنسی تا هاوینی 2031 راگەیاند.

هەرچەندە یانەکە باسی لە وردەکاری گرێبەستەکە نەکردووە بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی ئاشکرایکرد کە بوعەدی بەرامبەر بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە لیلەوە چووەتە مانچستەر سیتی کە 95 ملیۆن یۆرۆی کاشە لەگەڵ پێنج ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکاری و پاداشتەکان.

دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکە، بوعەدی لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە رۆژێکی مێژوویی و تایبەتە بۆ خۆی و خێزانەکەی و بە دڵنیاییەوە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات.

بوعەدی وتی، مانچستەر سیتی باشترین یانەی جیهانە و خەونێکی گەورەیە بڵێم یاریزانی ئەم یانەیەم، لە ژیانمدا زەحمەتی زۆرم بینیوە تا بگەم بە لوتکە و لە باشترینەکانی جیهاندا بم.

وتیشی، ساڵانێکی زۆرە سەیری یارییەکانی مانچستەر سیتی دەکەم و شێوازی یارییکردنیانم خۆشدەوێت، ئەم یانەیە تەنها بۆ بردنەوە دروستکراوە و دەمەوێت نازناوەکانی لەگەڵدا بەدەستبهێنم.

خ . ک