نکونکۆ بە شێوازی خواستن گەڕایەوە لایپزیگ

PM:12:30:26/08/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نکونکۆ بە شێوازی خواستن گەڕایەوە لایپزیگ تاوەکو شوێنی یان دیۆماندێ بگرێتەوە.

کریستۆفەر نکونکۆی هێرشبەری تەمەن 28 ساڵی فەرەنسی دوای سێ ساڵ بە شێوازی خواستن لە یانەی میلانەوە گەڕایەوە لایپزیگ تاوەکو بۆ وەرزی نوێ شوێنی یان دیۆماندێ پربکاتەوە کە ڕووی لە یانەی ڕیال مەدرید کردووە.

یانە ئەڵمانییەکە ئاشکرای کرد کە بڕگەی کڕینەوەی بەهەمیشەیی لە گرێبەستەکەدا گونجاندووە سەرەڕای ئەوەی نکونکوو تا هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ میلاندا ماوە.

مارسل شێفەری بەڕێوەبەری وەرزشیی لایپزیگ ئاماژەی بەوە دا کە نکونکۆ شارەزایی تەواوی لە شار و یانەکە هەیە و دەتوانێت لە چەندین پێگەی هێرشبەریدا یاری بکات.

سەرەڕای ئەم گەڕانەوەیە بەشێک لە چاودێران ئاماژە بە ئەزموونی شکستخورادووی گەڕانەوەی تیمۆ ڤێرنەر دەکەن لە ڕابردوودا بەڵام لایپزیگ گەشبینە کە نکونکۆ دەتوانێت ئاستە بەرزەکەی پێشووی لە بۆندسبلیگادا دووبارە بکاتەوە.