چاڤی: شێوازی یاریکردنی هۆڵەندا دەگۆڕم

AM:11:46:26/08/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی دوپاتیکردەوە دەیەوێت شێوازی یاریکردنی هۆڵەندا بگۆڕێت و باسی لە کرۆڤیش کرد.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری ئیسپانی، لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ناساندنی وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕوونی کردەوە کە پەیوەندییەکی زۆری بەم وڵاتەوە هەیە و دەیەوێت تیپەکەی بەردەوام تۆپی بەدەستەوە بێت و بە جۆش و خڕۆشەوە یاری بکات چونکە هاتوون بۆ کێبڕکێکردن، چێژوەرگرتن و بردنەوە.

چاوی ئاماژەی بەوە دا کە دەزانێت ڤان خال و کۆمان بە پێنج بەرگریکار لە دواوە یارییان دەکرد، بەڵام ئەمە بیرۆکەی ئەو نییە و بە سیستەمێک یاری دەکات تا کۆنتڕۆڵی زیاتریان بەسەر یارییەکانەوە هەبێت.

سەبارەت بە فرێنکی دی یۆنگ ئاشکرای کرد کە زۆر بەم هەڵبژاردنە دڵخۆش و بەجۆشە و هیوای خواست بە خێرایی بگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی چونکە یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ هەموویان.

چاوی جەختی کردەوە کە هەست بە پەستان دەکات بەڵام خۆی بە براوە و سەرکەوتوو دەزانێت و بە تەواوی ئامادەیە؛ هەروەها لەسەر کاریگەریی یۆهان کرۆیڤ ئاماژەی بەوە دا کە لە ساڵانی کۆتایی ژیانیدا زۆر قسەی لەگەڵ کردووە و لێیەوە فێر بووە، وە پێویستە بەردەوام وزەی ئەرێنی ببەخشێت و زەردەخەنە بکات، چونکە کاتێک چێژ لەم ڕێگەیە وەربگرن زیاتر لە کرۆیڤ نزیک دەبنەوە.