نۆتینگهام بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک لەگەڵ چێڵسی گەیشتە ڕێککەوتن

AM:10:53:26/08/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نۆتینگهام فۆرست بۆ گواستنەوەی لیام دێلاپ بە 50 ملیۆن پاوەند لەگەڵ چێڵسی گەیشتە ڕێککەوتن.

یانەی نۆتینگهام فۆرست بۆ گواستنەوەی لیام دێلاپ بە فەرمی لەگەڵ یانەی چێڵسی گەیشتە ڕێککەوتن بە گرێبەستێک بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند کە بە پاداشتەکانەوە دەگاتە 50 ملیۆن پاوەند.

دێلاپی تەمەن 23 ساڵ کە چوارشەممە پشکنینە پزیشکییەکان لە نۆتینگهام ئەنجام دەدات دەبێتە گرانترین گرێبەستی مێژووی یانەکە دوای ئەوەی هاوینی ڕابردوو بە 30 ملیۆن پاوەند لە ئەیپسیویچەوە ڕووی لە چێڵسی کردبوو و 44 یاری و تێکڕای کاتەکاندا تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردبوو.

سەرەڕای ئارەزووی یانەی ئیڤەرتۆن بەڵام فۆرست گواستنەوەکەی یەکلا کردەوە و وایکرد چێڵسی لەم فرۆشتنەدا نزیکەی 20 ملیۆن پاوەند قازانج بکات، یەکێک لە هێرشبەرە باشەکانی خولەکەش بگوازێتەوە.