AM:11:06:08/12/2021
740 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاشلی
باری بە باشترین کچە یاریزانی تێنسی سەرزەوی بۆ ساڵی 2021 دەستنیشانکرا
ئاژانسەکانی
هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئاشلی باری کچە یاریزانی ئوستراڵی وەک باشترین یاریزان بۆ
ساڵی 2021 دەستنیشانکرا و ڕادوکانۆی بەریتانیش باشترینی کچە دەرکەوتووەکان بوو.
باری
پاش 2019 دووەم جارە لەلایەن یەکێتی تێنسی سەرزەوى وەک باشترین کچە یاریزان
دەستنیشاندەکرێت، پاش ئەوەى پێنج نازناوی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا کە دووانیان لە
پاڵەوانێتییە گەورەکانی جیهانە و سێیەم ساڵیشە لەسەریەک پارێزگاری لە پێشەنگی
ڕیزبەندی کچانی تێنسی سەر زەوی کردووە.
ئاژانشەکان
ئاماژەشیان بەوەشکرد، ئیما ڕادوکانۆی بەریتانی 19 ساڵ وەک باشترین کچە یاریزانی
دەرکەوتوو دیاریکرا و ڕادوکانۆ پێش ئەوەی بەشداری پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە بکات
لە خانەى 150 یەمی ڕیزبەندیدا بووە، بەڵام توانی نازناوەکە بەدەستبهێنێت و مێژوو
بۆخۆی تۆماربکات.
پاڵەوانێتییە گەورەکانی تێنس
لە 2021 کۆتایی هات و باری لە کچان وەک پێشەنگ مایەوە و لە کوڕانیش جۆکۆڤیچ لە
لوتکەى ڕیزبەندیدایە