سەڵاح لە لیڤەرپوڵ دەدرەوشێتەوە

AM:09:49:08/12/2021

1128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەڵاح لە تۆمارکردنی ژمارەکان بەردەوامە و بۆ پێنج وەرزە لەسەر یەک 20 گۆڵ یان زیاتر بۆ لیڤەرپوڵ تۆماردەکات.

پێگەى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، محەمەد سەڵاحی هێرشبەری یانەى لیڤەرپوڵ پاش تۆمارکردنی گۆڵێگ لە میلان لە دوا جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ تاکە یاریزانی یانەکەیە لە دوای ڕایان ڕاش 20 گۆڵ یان زیاتر لە پێنج وەرزی یەک لەدوایەکدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیە جیاوازەکان تۆماردەکات.

ئۆپتا ئاشکرایکرد، سەڵاح لە ژمارەکەى ڕایان ڕاشی یاریزانی پێشووی لیڤەرپوڵ نزیکدەبێتەوە کە توانیوویەتی لەشەش وەرزی یەک لەدوایەکدا لە ساڵانی 1981 بۆ 1987دا، 20 گۆڵ یان زیاتر لە سەرجەم ڕکابەرییە نێوخۆیی و ئەوروپییەکان تۆماربکات.

 

محەمەد سەڵاح لەم وەرزەى چامپیۆنزلیگدا و تائەم ساتە خاوەنی حەوت گۆڵە ولە دوای هەریەک لە هالێر و لێڤاندۆڤسکی دێت کە یەکەمیان بە 10 گۆڵ پێشەنگە و دووەمیشان خاوەنی نۆ گۆڵە. لە پریمەلیگیشدا خاوەنی 13 گۆڵە و لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەدا دەبینرێت،