پیۆلی: ئەوەى ڕویدا هەڵەی یاریزانەکانی بوو

AM:09:07:08/12/2021

608 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی داوای لێبوردنی لە هاندەرانی یانەکەى کرد و هیوای خواست بە نازناوی کالچیۆ قەرەبوویان بکاتەوە.

ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەى میلان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، هەڵەی یاریزانەکانی هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ماڵئاوایکردن لە چامپیۆنزولیگ، هەرچەندە ئاگاداری مەترسی یاریزانانی لیڤەرپوڵ بوو، بەڵام لەهەمان کاتیشدا دەیانتوانی بە ئەنجامی باشتر لە یاریگا بێنە دەرەوە و کورسییەک لە قۆناغی 16 مسۆگەربکەن.

پیۆلی ئەوەشی ڕاگەیاند، لە ڕابردوودا هەڵەیان ئەنجامدا و لە ئێستادا باجەکەیان وەرگرتەوە و دەکرا لە جەولەکانی ڕابردوودا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ و پۆرتۆ بردنەوە بەدەستبهینن و دووچاری ئەو بارودۆخە نەبن، کە یانەکەیان لە قۆناغی 16ی یەکێک لە ناودارترین پاڵەوانێتی بێبەش بێت.

لە کۆتایی لێدوانەکشیدا ڕاهێنەرەکەى میلان داوای لێبودرنی لە هاندەرانی یانەکەى کرد و هیوای خواست لە خولە ناوخۆییەکان ئەنجامی بەرچاو بەدەستبهێنن و کاربکەن تا لەم وەرزەدا نازناوی کالچیۆ وەک قەرەبوویەک پێشکەش بە هاندەرانیان بکەن.