ئەنچیلۆتی: چێژ لە بینینی یاری بەرشەلۆنە و بایرن میونشن وەردەگرم

AM:08:24:08/12/2021

920 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی ستایشی یاریزانەکانی کرد و هیوای خواست بنزیمە بۆ دێربی بگەڕێتەوە و بەچێژەوە یارییەکەى بەرشەلۆنەش سەیردەکات.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ستایشی ئەو ئاستە بەرزەى یاریزانەکانی کرد کە بەرامبەر ئینتەرمیلان پێشکەشیان کرد و دووپاتیکردەوە، یاری لە دوای یاری ئاستی یاریزانەکانی بەرزدەبێتەوە و هیواشی خواست لە کاتی نەبوونی بنزیمە یۆڤیچ ئەرکە قورسەکان لەئەستۆ بگرێت.

کارلۆ لە درێژەى لێدوانەکەى کە ڕۆژنامەی مارکا بەشێکی بڵاوکردەوە، ئەوەى ئاشکراکرد، فشارەکان بەهۆی خشتەى یارییەکانەوە لەسەر مۆدریچ زۆرە و دەیەوێت پشووی پێبدات و ڕۆڵی زیاتر بە کاماڤینگا و ڤالڤێردی ببەخشێت تا بەشداری یارییەکان بکەن.

ئەنچیلۆتی ئاشکراشیکرد، ئاواتەخوازە بۆ یاری دێربی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ تواناکانی بنزیمە بەدەستبهێنێتەوە و لەوەڵامی پرسیارێکیشدا ئەوەى ئاشکراکرد، بێ شک سەیری یارییەکەى بایرن میونشن و بەرشەلۆنە دەکات و دواتر بە گرنگیەوە چاوەڕێی تیروپشکی قۆناغی 16 دەکات.