چامپیۆنز لیگ.. ئەتلەتیکۆ گەیشتە قۆناغی ١٦ و میلان ماڵئاواییکرد

AM:12:59:08/12/2021

1012 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ ئەتلەتیکۆ بە بردنەوە لە پۆرتۆ گەیشتە قۆناغی ١٦ و میلان بە لیڤەرپوڵ دۆڕا.

لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بوەوە.

ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆلیک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، ئەنتوان گریزمان و ئەنخێل کۆریا و دی پاول لە تایمی دووەمدا گۆلەکانی ئەتلەتیکۆیان تۆمار کرد، سێرجیۆ ئۆلیڤێرا تاکە گۆڵەکەی پۆرتۆی تۆمارکرد.

لە هەمان کۆمەڵە، یانەی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای خۆی بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر لیڤەرپوڵی ئینگلیزی.

بەم ئەنجامانە، لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی ١٨ خاڵ و پێشتر بە پێشەنگی ڕیزبەندی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر کردبوو، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە حەوت خاڵ گەیشتە هەمان قۆناغ، پۆرتۆ چوە خولی ئەوروپا و میلان ماڵئاواییکرد.

خ . ک