چامپیۆنز لیگ..ڕیاڵ مەدرید لە ئینتەری بردەوە

AM:12:51:08/12/2021

1096 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ ڕیاڵ مەدرید لە ئینتەرمیلانی بردەوە و شێریف  و شاختار یەکسانبون.

لە کۆتا جەولەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە کۆمەڵەی چوارەمدا یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کرد.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی تۆنی کروس و مارکۆ ئەسێنسیۆ لە خولەکەکانی ١٧ و ٧٩ تۆماریانکرد.

لەهەمان کۆمەڵە، یانەی شاختاری ئۆکرانی میوانداری شێریفی مۆلدۆڤی کرد و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو.

بەم ئەنجامانە، ریاڵ مەدرید بە پێشەنگی کۆمەڵەکە و ئینتەر بە دووەم گەیشتنە قۆناغی داهاتوو، شێریف بە سێیەمی کۆمەڵەکە چوە خولی ئەوروپا.

خ . ک