ئیبرا چەند نهێنییەک ئاشکرادەکات

PM:05:39:06/12/2021

1344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیبراهیمۆڤیچ لەو ساتە دەترسیت کە واز لە یاریکردن دەهێنێت و دەیەوێت لەگەڵ نەوەکەى ماڵدینی یاری بکات.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری میلانی ئیتاڵی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕای ئیتاڵی چەندین نھینی ئاشکراکرد و نەیشاردەوە لەو ساتە دەترسێت کە واز لە یاریکردن دەهێنێت و دووپاتیکردەوە ئەستەمە بتوانێت بەبێ تۆپی پێ ژیان بەڕێبکات.

ئیبرا ئەوەشی ئاشکراکرد، میلان هۆکارێک بووە بۆ مانەوەى لە یاریگاکانی تۆپی پێ و باسیلەوەشکرد لە ڕابردوودا ڕکابەری ماڵدینی بووە و لە ئێستاشدا لەگەڵ دانێلی کوڕی ماڵدینی یاری دەکات و بە پێکەنینەوە باس لەوەش دەکات ئەگەر تەمەن ڕێگر نەبێت لەگەڵ کوڕەکەى دانێلێش یاری دەکات.

هێرشبەرە 40 ساڵەکە نەیشاردەوە کوڕەکەى ناوی ڤینسینتە و شێتانە ڕەفتاردەکات و هەمان سرووشتی گاتۆزی هەیە و بیەوێت هەرکارێک بکات و ڕەزامەندی ئەویشی لەسەر نەبێت ئەوا بێگومان لەسەدا 200 جێبەجێ دەکات.