PM:07:35:04/12/2021
1356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى عێراق،
هەولێر لە شورتەى بردەوە و دواى یارییەکەشى شەڕ لە نێوان هاندەراندا ڕوویدا.
لە قۆناغى 16ى جامى
عێراق، یانەى هەولێر لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى میواندارى یانەى شورتەى کرد و کاتى
ئاسایى یارییەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
دواتر بە لێدانى
یەکلاکەرەوە، هەولێر بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى
بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا و شورتەش ماڵئاوایى لە جامەکە کرد.
هەر دواى کۆتایى
هاتنى یارییەکەش، شەڕ و ئاژاوە لە نێوان هاندەرانى هەردوو یانەدا ڕوویدا و بەشێک
لە کورسیەکانى یاریگاکە شکێندراون و هۆکارى تەشەنەسەندنى شەڕەکەش بەهۆى ئەوەوە
بووە هێزى ئەمنى کەم لە یاریگاکەدا هەبووە.
گ . ف