جۆکۆڤیچ سڕبیاى گەیاندە قۆناغى پێش کۆتایى جامى دەیڤز

AM:11:58:02/12/2021

664 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى دەیڤز، نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە ئەلکسەندەر بۆبلیکى بردەوە و هەڵبژاردەى سڕبیاى گەیاندە قۆناغى پێش کۆتایى.

لە درێژەى یارییەکانى هەڵبژاردەکان لە جامى دەیڤز بۆ تێنسى سەر زەوى، هەڵبژاردەى سڕبیا بە سەرکردایەتى نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ڕووبەڕووى ئەلکسەندەر بۆبلیک بووەوە لە هەڵبژاردەى کازاخستان.

جۆکۆڤیچ بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و شەش بە چوار گێم بوون.

هەر لە یارى هەردوو هەڵبژاردەى ناوبراودا و لە یارى دوانیدا، جۆکۆڤیچ و نیکۆلا کاسیسى هاوکارى بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە ئەلکسەندەر نیدۆڤیسۆڤ و ئەندرى گۆڵبێڤیان بردەوە.

بەم ئەنجامانەش، هەڵبژاردەى سڕبیا بە سەرکردایەتى جۆکۆڤیچى پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى جامى دەیڤز بەدەستهێنا.

گ . ف