AM:10:12:02/12/2021
588 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەى ئەمریکا دالاس لە نیو ئۆرلیانزی بردەوە و کلیپەرزیش دووچاری
شکستهات.
لە بەردەوامی یارییەکانی خولی
باسکەى یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، یانەى دالاس مافرێکس لە دەرەوەى یاریگای خۆی بە
139 خاڵ بەرامبەر 107 خاڵ لە یانەى نیوئۆرلیانزی بردەوە.
یاریزانانی دالاس بە درێژای هەر چوار چارەکی یارییەکە باڵادەست بوون و
توانیان بە جیاوازی 32 خاڵ شکست ئۆرلیانزی خاوەن یاریگا بهێنن.
لە یارییەکی تریشدا، لۆس ئەنجلس کلیپەرز لە پێگەى خۆی دووچاری شکستهات و بە
115 خاڵ بەرامبەر 124 خاڵ بە یانەى ساکرامنتۆکنگزی دۆڕاند.
سەرئەنجامی بردنەوەکانیان، دالاس
بە 11 بردنەوە لە 20 یاریدا چووە خانەى حەوتەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەى خۆرهەڵات و
ساکرامنتۆش بە نۆ بردنەوە لە خانەی 11یەم دەبینرێت.