باسکەى ئەمریکا.. برۆکلین پێشەنگی کۆمەڵەى خۆرئاوایە

PM:01:33:01/12/2021

472 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەى ئەمەریکا برۆکلین لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و تۆرنتۆش دووچاری شکستهات.

لە یارییەکانی خولی باسکەى یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا ناسراو بە ئێن بی ئەى، بەرەیانی ئەمڕۆ چەندین یاری ئەنجامدرا و لە کۆمەڵەی خۆرهەڵاتدا برۆکلین نتس لە نیویۆرک نیکسی بردەوە.

دووچارەکی یەکەمی یارییەکە بە جیاوازی یەک خاڵ بە سوودی کوڕانی نیکسی میوان کۆتایی هات، بەڵام لە دوو چارەکی دووەمدا کوڕانی برۆکلینی خاوەن یاریگا باشتر بینراو سەرەئەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی دوو خاڵ و بە 112 خاڵ بەرامبەر 110 خاڵ لە نیویۆرکی میوانیان ببەنەوە.

بەو بردنەوەیەش برۆکلین بە 15 بردنەوە لە 21 یاریدا پێگەى خۆی لە پێشەنگی کۆمەڵەی خۆرهەڵات بەهێزترکرد.

لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەش ممفیس بە جیاوازی حەوت خاڵ و بە 98 خاڵ بەرامبەر 91 خاڵ لە تۆرنتۆی بردەوە و بە 11 بردنەوە چووە خانەى حەوتەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەى.