جامی دەیڤز.. ئیتاڵیا لە کڕواتیای بردەوە

PM:01:01:30/11/2021

652 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی دەیڤز ئیتاڵیا لە کڕواتیای بردەوە و ئەمریکاش شکستی هێنا بەرامبەر کۆڵۆمبیا.

لە درێژەی یارییەکانی جامی دەیڤز بۆ تێنسی سەرزەوی، یان سینەر لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەڕووی مارین سیلیچی هەڵبژاردەی کرواتیا بوەوە.

یاریەکەش بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە سوودی ئیتاڵیا کۆتاییهات، خاڵی کۆمەڵەکانیش سێ بە شەش، حەوت بە شەش، شەش بە سێ بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، جۆن ئیسنەر لە هەڵبژاردەی ئەمریکا بەرامبەر دانێل گالانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا یاریکرد و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یاریەکەی پێدۆڕاند.

لە هەمان جامدا، لۆرینۆ سۆنیگۆی ئیتاڵی رووبەڕووی بۆرنا گۆجۆی کرواتی بوەوە و بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە شکستی هێنا بەرامبەری.

خ . ک