AM:11:25:29/11/2021
904 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى دەیڤز، دانێل میدڤیدیڤ لە پابلۆ بۆستاى بردەوە و ئەندرێ ڕۆبلێڤیش
بە فیلیسیانۆ لۆپێز دۆڕا.
لە درێژەى یارییەکانى جامى دەیڤز بۆ تێنسى سەر زەوى، لە کۆمەڵەى یەکەمدا،
دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى بەرامبەر پابلۆ کارینۆ بۆستاى ئیسپانى یاریکرد.
میدڤیدیڤى پلەى دووەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو
کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو و حەوت بە
شەش گێم بوون.
لە یارییەکى ترى هەمان کۆمەڵەدا، ئەندریە ڕۆبلێفى ڕوسى و فیلیسیانۆ لوپێزى
ئیسپانى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و ڕۆبلێڤ بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى
دۆڕاند، ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو و سێ بە شەش و چوار بە شەش گێم بوون.
گ . ف