AM:11:32:28/11/2021
552 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى باسکەى ئەمریکا، میامى بەجیاوازى سێ خاڵ لە شیکاگۆى بردەوە و یۆتا
جازیش سەرکەوتنى بەسەر ئۆرلیانزدا بەدەستهێنا.
لە درێژەى یارییەکانى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى باسکەى یانە پیشەگەرەکانى
ئەمریکا ئێن بى ئەى، لە کۆمەڵەى خۆرهەڵاتدا میامى هیت و شیکاگۆ بۆڵز ڕووبەڕووى
یەکبوونەوە.
لە یارییەکى دراماتیکیدا، میامى هیت بەجیاوازى تەنیا سێ خاڵ و بەئەنجامى
107 خاڵ بەرامبەر بە 104 خاڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و سەرکەوتنى بۆ
پلەى دووەمى کۆمەڵەکەى بەدەستهێنا.
لە یارییەکى کۆمەڵەى خۆرئاواشدا، یۆتا جاز میواندارى نیو ئۆرلیانزى کرد و
بەجیاوازى 22 خاڵ و بەئەنجامى 127 خاڵ بەرامبەر بە 105 خاڵ یارییەکەى بردەوە.
گ . ف