لە جامى دەیڤز جۆکۆڤیچ و میدڤیدیڤ براوەبوون

AM:11:00:28/11/2021

720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى دەیڤز، نۆڤاک جۆکۆڤیچ و دانێل میدڤیدیڤ و بانیک سینەر بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لە درێژەى یارییەکانى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى دەیڤز بۆ تێنسى سەر زەوى، نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى بەرامبەر یان لینارد شترۆفى ئەڵمانى یاریکرد.

جۆکۆڤیچى پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار و شەش بە دوو گێم بوون.

لە یارییەکى تردا، دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى و ئیمیلیۆ گۆمێزى ئیکوادۆرى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و میدڤیدیچ بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

هاوکات یانیک سینەرى ئیتاڵیش سەرکەوتنى تۆمارکرد، دواى ئەوەى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە دانێل گالانى کۆڵۆمبى بردەوە.

گ . ف