خولى نایابى عێراق.. نەورۆز چوار یارییە لەسەریەک تامى بردنەوەى نەکردووە

PM:04:32:27/11/2021

1092 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، نەورۆز و مینا بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون و ئەمشەویش زاخۆ دەبێتە میوانى نەفتى بەسڕە.

لە هەفتەى 11ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراقدا، یانەى نەورۆز لە یاریگاى سلێمانى، میواندارى یانەى میناى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

نەورۆز دەستپێشخەریکرد و لە خولەکى پێنجدا گۆڵێکى لە ڕێگەى ئاسۆ ڕۆستەمەوە تۆمارکرد، بەڵام مینا لە خولەکى 70دا گۆڵى بەرامبەرى لەلایەن سالم ئەحمەدەوە تۆمارکردەوە.

بەم ئەنجامە، نەورۆز بۆ چوارەم جار لەم وەرزەى خولەکەدا توشى یەکسانبوون هات و چوار یاریشە لەسەریەک تامى بردنەوەى نەکردووە و بە 10 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى 13یەم بەدەستهێنا، میناش لە پلەى 18یەمدایە و شەش خاڵى هەیە.

ئەمشەویش لە دوا یارى هەفتەکەدا، یانەى زاخۆ، لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى نەفتى بەسڕە دەبێتەوە.

گ . ف