باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە لە زالگرێسی بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی

PM:12:06:27/11/2021

500 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە لە زالگرێسی بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگ، میلانۆش بە ئۆلمپیاکۆس دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە لاسای ئیسپانی بەرامبەر زالگرێس کاوناسی لیتوانی یاریکرد.

یاریەکەش بە جیاوازی 23 خاڵ و بە ئەنجامی 96 بەرامبەر 73 خاڵ لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ئارمەنی میلانۆی ئیتاڵی لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 72 بە 93 خاڵ شکستی هێنا بەرامبەر ئۆلۆمپیاکۆسی یۆنانی.

لیۆن فلۆریانی فەرەنسیش بە جیاوازی تەنیا خاڵێک بردنەوەی بەسەر مۆناکۆی هاونیشتمانی بەدەستهێنا، یۆنێکس کازانی ڕووسیش رووبەڕووی زڤیزدای سڕبی بوەوە و یاریەکەی لێبردەوە.

بەم ئەنجامانە، بەرشەلۆنە لاسا گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە، ئۆلمپیاکۆس و ئارمەنی میلانۆ لە پلەکانی سێیەمی و چوارەمدان.

خ . ک