AM:10:59:27/11/2021
868 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی دەیڤز جۆکۆڤیچ لە دینیسی بردەوە و ئیسنەریش شکستی هێنا بەرامبەر
سینەر.
لە یارییەکانی جامی دەیڤز، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی رووبەڕووی دینیس نۆڤاکی نەمساوی
بوەوە.
جۆکۆڤیچ بە ئاسانی و بە دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکە لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنیت، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش
بە سێ و شەش بە دوو گێم بوون.
لە یارییەکانی تریشدا، جۆن ئیسنەری ئەمریکی بەرامبەر جانیک سینەری ئیتاڵی
یاریکرد و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.
پابلۆ کارینۆی ئیسپانیش رووبەڕووی ئیمیلیۆ گۆمێزی ئیکوادۆری بوەوە و بە دوو
کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یاریەکەی لێبردەوە.
بەم ئەنجامانە، ئیسپانیا و ئیتاڵیا و سڕبیا لە پێشەنگی کۆمەڵەکانی یەکەم و
پێنجەم و شەشمی جامی دەیڤزیان گرتووە.
خ . ک