خولی نایابی عێراق.. هەولێر و نەفت یەکسانبوون

PM:04:11:26/11/2021

1132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق هەولێر و نەفت یەکسانبوون و سبەینێش نەورۆز و زاخۆ بە جیا یاریان هەیە.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای دهۆ میوانداری یانەی نەفتی کرد.

بە درێژایی هەردوو تایمی یاریەکە، هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە یاریەکی تریشدا یانەی دیوانیە بەرامبەر سەناعە یاریکرد و بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەکەی پێدۆڕاند.

بەم ئەنجامانە، نەفت بە 12 خاڵ لە پلەی 12ی خولی نایابی عێراقدایە، هەولێریش هەشت خاڵی هەیە و لە پلەی 16 دەبینرێت.

سبەینێش لە هەمان هەفتەدا و لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ، یانەی نەورۆز میوانداری یانەی مینا دەکات، زاخۆش لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە کاتژمێر هەشتی شەودا رووبەڕووی نەفتی بەسرە دەبێتەوە.

خ . ک