لە خولى نایابى کوردستان دەربەندیخان و سۆران براوەبوون

PM:05:37:25/11/2021

1416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، ئارارات بە دەربەندیخان دۆڕا و سۆرانیش لە زاخۆى بردەوە.

لە گەڕى هەشتەمى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى ئارارات لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى دەربەندیخانى کرد و بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى دۆڕاند.

لە یارییەکى تردا، یانەى سۆران لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى زاخۆ بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

سبەینێ هەینیش دوو یارى ترى هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆ، یانەى چەمچەماڵ میواندارى یانەى پێشمەرگەى هەولێر دەکات و هەردوو یانەى هەندرێن و سیروانى نوێش لە یاریگاى یانەى یەکەم ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

گ . ف

May be an image of 6 people and people standing
وێنەکان لە پەیجى فەیسبووکى یەکێتى تۆپى پێى کوردستان وەرگیراون