فلێک: قورسە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ ریمۆنتادا بکەین

PM:09:07:26/02/2026

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند ریمۆنتادا بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ قورسە بەڵام مەحاڵ نیە و لە بەرشەلۆنەش زۆر دڵخۆشە.

هانسی فلێک لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەکرد کە کاتێک هاتووەتەوە یانەکە هەستی بەوەکردووە کە هەموان وەک یەک خێزان مامەڵە دەکەن.

وتیشی لەیەکەم رۆژەوە لاپۆرتا پێی وتم بردنەوە گرنگە، بەڵام چۆنیەتی بردنەوەیەکە گرنگترە وەک چۆن یاریی ئینتەر میلان شکستمان هێنا بەڵام هەموان دڵخۆشبووین بە ئاستەکەمان.

فلێک جەختی لەوەکردەوە کە ریمۆنتادا بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید قورسە بەڵام مەحاڵ نییە و دەتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین.

راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەکرد کە زۆر لە بەرشەلۆنە دڵخۆشە و لە ئێستادا بیر لە جێهێشتنی ناکاتەوە و نازانێت لە داهاتوودا چی روودەدات.

لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکرد کە وەک راهێنەر بە پێکانەکان بێزار دەبێت بەڵام لە کۆتاییدا پێکان بەشێکە لە تۆپی پێ.