PM:07:20:26/02/2026
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە پێکانی دی یۆنگیان راگەیاند و ماوەی پێنج بۆ
شەش هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەیان
بەوەکرد کە لە مەشقەکانی تیپەکەیاندا فرێنکی دی یۆنگی ئەستێڕەی تیپەکەیان تووشی
پێکانبووە لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە بەپێی پشکنینە
پزیشکییەکان دی یۆنگ بۆماوەی پێنج بۆ شەش هەفتە دووردەکەوێتەوە.
لەلایەکیترەوە رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە
ئەستێرە هۆڵەندییەکە بەشداری یارییەکانی ڤیاریاڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک
بلباو و سیڤیە و رایۆ ڤایکانۆ و یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان
ناکات.
لە ئێستادا بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا لە پلەی یەکەمدایە و 61 خاڵی کۆکردووەتەوە
و جیاوازیی خاڵەکانیشی لەگەڵ ریاڵ مەدرید تەنها خاڵێکە هەربۆیە دوورکەوتنەوەی
فرێنکی دی یۆنگ کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەنجامەکانی بلەوگرانا.