PM:06:34:26/02/2026
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد لە گواستنەوەی ماکتۆمینای کشاونەتەوە چونکە وای دەبینن لەگەڵ شێوازی یارییکردنیان ناگونجێت.
پاش ئەوەی ئاستی سکۆت ماکتۆمینای لەگەڵ ناپۆلی بەرزبوویەوە بەجۆرێک خواستی یانەکان لەسەری زیادبوو.
لە نوێترین پێشهاتدا پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی مانچستەر یونایتد پاش راوێژکردن لەگەڵ مایک کارێکی راهێنەر بڕیاریانداوە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست هەڵبگرن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هۆکارەکەی بۆئەوە دەگەرێتەوە کە مانیو پێیان وایە ماکتۆمینای لەگەڵ شێوازی یارییکردنی تیپەکەیاندا ناگونجێت، پێویستە هەوڵ بدەن ئەو بڕە پارەیە لە گواستنەوەی ناوەراستکارێک خەرج بکەن کە سودی زیاترییان پێببەخشێت.
لەلایەکیترەوە یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر هەیە لە ساتی جێهێشتنی ناپۆلی ڕووبکاتە یەکێک لەو دوو یانەیە.
ئەستێرە سکۆتلەندییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 70 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 23 گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات.