بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی پریمەرلیگ دەگوازێتەوە

PM:05:40:26/02/2026

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بیر لە گواستنەوەی عومەر مەرموش دەکەنەوە و لەمان سیتی چونکە وای دەبینن لەگەڵ شێوازی فلێک بەباشی دەگونجێت.

یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا چەند گرێبەستێکی باش ئەنجام بدەن بە ئومێدی ئەوەی پێکهاتەکەی هانسی فلێکی راهێنەر تۆکمەتر بێت.

رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە بارسا بیر لە کڕینی عومەر مەرموشی یاریزانی مان سیتی دەکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بلەوگرانا هۆکاری دەستنیشان کردنی مەرموش بۆئەوە دەگەرێننەوە کە وای دەبینن لەگەڵ شێوازی یارییکردنی فلێک بەباشی دەگونجێت، چونکە دەتوانێت لەسەرجەم پێگەکانی هێڵی هێڕشبردن یاریی بکات.

لەلایەکیترەوە نرخی عومەر مەرموش لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان زیاترە لە 60 ملیۆن یۆرۆ هەربۆیە بەرپرسانی بەرشەلۆنە پێویستە لە ءێستاوە ئامادەکاریی بکەن بۆ دابین کردنی ئەو بڕە پارەیە.

ئەستێرە میسرییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی بەشداری 24 یاریی کردووە و توانیوێتی چوار گۆڵ و دوو ئەسیستیش تۆماربکات.