هیلال پێکانی بنزیمای راگەیاند

PM:01:48:26/02/2026

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیما تووشی پێکان بووە و پێشبینی دەکرێت بەهۆیەوە لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەشبێت.

یانەی هیلالی سعودی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، پێشکنینی پزیشکی بۆ کەریم بنزیما کراوە و دەرکەوتووە تووشی پێکانی ماسوولکە بووە، بەهۆی ئەو پێکانە 15 رۆژ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

بنزیما لە یاریی داهاتووی هیلال بەرامبەر شەباب لە خولی رۆشن بێبەش دەبێت، هەروەها لە یاریی چوونی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرامبەر سەدی قەتەری یاریی ناکات.

کەریم جیا لەو دوو یارییە، لە یارییەکەی بەرامبەر نەجمە لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی روشنی سعودی بێبەش دەبێت و پێشبینی دەکرێت بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر سەدی قەتەری لە 10ی ئازاری 2026 بگەڕێتەوە.

کەریم بنزیما لە مێرکاتۆی زستانە ئیتیحادی جێهێشت و پەیوەندی بە هیلالەوە کرد، بە درێسی یانە نوێیەکەی لە سێ یارییدا سێ گۆڵی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.