ئینریکی: ئامادەین بۆ رووبەرووبوونەوەی بەرشەلۆنە یان چێڵسی

AM:11:47:26/02/2026

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە ئامادەن بۆ رووبەرووبوونەوەی بەرشەلۆنە یان چێڵسی و دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو چاکسازی زیاتر بکەن.

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر مۆناکۆ و گەیشتنیان بە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ دەڵێت: من سەرسام نەبووم بە کوالێتی مۆناکۆ، ئەوان تیپێکی بەهێزن.

دەشڵێت: ئێمە تیپێک بووین کە بە درێژایی ئەم وەرزە کێشەکانمان تێپەڕاندووە، شایەنی سەرکەوتن بووین بۆ قۆناغی داهاتوو، بەڵام بە درێژایی یارییەکە سەختی زۆرمان بینی، ئەگەر تیپێک هەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادەبێت ئەوە ئێمەین.

بەرشەلۆنە شارێکی جوانە و بیری ئەوێ دەکەم، لە قۆناغی 16 بەرشەلۆنەبێت یان چێڵسی بۆ ئێمە جیاوازی نییە و رووبەروویان دەبینەوە، بەڵام هەردوو یانە زۆر بەهێزن، لەگەڵ ئەوەشدا لەو یارییانە راهاتووین.

باسی لەوەشکرد، ئەم پاڵەوانێتییە ئاسان نییە، دەزانێت پێویستە زیاتر بەرەوپێش بچن، هەرچی بەرەو قۆناغە بەرزەکان بڕۆن، کارەکە قورستر دەبێت، بۆیە چاکسازی بەردەوام زۆر گرنگە.