نا دڵنیایی لە دەوری مباپێ کۆبووەتەوە

AM:09:29:26/02/2026

348 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ دەیەوێت خۆی لە نەشتەرگەری بپارێزێت بەڵام ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی بچووک بەدوور نازانرێت.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کیلیان مباپێی فەرەنسی، بە تەواوی ناڕازییە لە شێوازی مامەڵەکردنی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ کێشە جەستەییەکانی ئەم دواییەی.
ڕۆژنامەکە کە لە ڕیال مەدریدەوە نزیکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، مباپێ بڕیاریداوە بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێت کە یەکجارەکی کۆتایی بەم گرفتانە بهێنێت، بەمەش بتوانێت لە قۆناغە چارەنووسسازەکەی ئەم وەرزە لە باشترین ئاستدا یاری بکات.
هەمان سەرچاوە دوپاتیکردووەتەوە، مباپێ واز لە یاریکردن دەهێنێت تا کێشەکانی ئەژنۆی چەپی بەتەواوی چارەسەر دەبن، بەڵام نا دڵنیایی لە دەوریدا کۆبووەتەوە، بە تایبەت لەبەر دۆخی یانەکە.
مباپێ دەیەوێت چارەسەری خۆپارێزی بێ نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی هەڵبژێرێت، بەڵام ئەگەر دۆخی باشتر نەبێت، ئەگەری ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی بچووک بەدوور نازانرێت، بۆیە ڕەنگە یاریزانەکە پێویستی بە نەشتەرگەری بێت.