چامپیۆنز لیگ.. پاریس گەیشتە قۆناغی 16

AM:01:10:26/02/2026

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ پاریس بە یەکسانبوون بەرامبەر مۆناکۆ گەیشتە قۆناغی 16 و گەڵەتەسارای بەسەر پشتی یۆڤانتۆس گەیشتە هەمان قۆناغ.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، یانەی پاریس سان جێرمان لە باخچەی شازادەکان پێشوازی لە مۆناکۆ کرد، پاریس لە یاریی چوون بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا بوو.

لە تایمی یەکەم، مۆناکۆ یارییەکی چری بەرامبەر پاریس ئەنجامدا و لە خولەکی 45 گۆڵێکی لە رێگەی ماگنێس تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی 58 کۆلیبالی ناوەرسستکاری مۆناکۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا، بەمەش پاریس گەرایەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 60 و 66 دوو گۆڵیان لە رێگەی مارکینیۆس و کڤارا تۆمارکرد و پێشکەوتن.

مۆناکۆ هەموو هەوڵێکی خۆی دا و لە کۆتا ساتەکان ئەنجامەکەی لە رێگەی جۆردان تیزیە یەکسانکردەوە بەڵام نەیتوانی ئەنجامی یاریی چوون بهێنێتەوە.

سەرەنجام پاریس بە ئەنجامی هەردوو یاریی بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی 16.

لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناغیش گەڵەتەسارای بە یوڤی دۆڕا بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاریی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.