PM:09:25:25/02/2026
352 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیشامپ
دوپاتیکردەوە لە مۆندیالی 2022 یارمەتی ئەرجەنتین نەدراوە و لێدانە سزاکانیش
گوماناوی نەبوون.
دێدێ دیشامپ بە
لێدوانێکی بەهێز کۆتایی بە هەموو دەنگۆکانی پیلانگێڕی مۆندیالی 2022 هێنا و لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت: تاکە لێدانی سزای
جێی مشتومڕ کە بۆ ئەرجەنتین هەژمار کرا، ئەوەی یارییەکەی پۆڵەندا بوو، ئەویش گۆڵی
لێوە تۆمار نەکرا و فەوتا.
ئەرجەنتین 15 گۆڵی
لە مۆندیالدا تۆمار کرد، تەنها چار دانەیان لێدانی سزا بوون، لە یاری یەکەمدا سێ گۆڵیان ڕەتکرایەوە، وە لە
بەرامبەر هۆڵەنداش لە کۆتایی یارییەکەدا فاوڵێکی گوماناوییان لەسەر گیرا و 10
خولەک کاتی زیادکراو هەژمار کرا، کە بە بڕوای من کاتێکی زۆر زیادە بوو.
دیشامپ دەشڵێت: تێناگەم لەوانەی دەڵێن لە یاری
کۆتایی مۆندیالی 2022 هاوکاری ئەرجەنتین کراوە، من و یاریزانەکانم ناڕەزاییمان
بەرامبەر لێدانی سزاکە دەرنەبڕی چونکە دەمانزانی بڕیارێکی ڕاست بوو.
هەرچەندە ئێمە
نەبووینە پاڵەوان، بەڵام تەنها شتێک کە بتوانم بیکەم پیرۆزبایی کردنە لە ئەرجەنتین
و فەڕەنسا بۆ پێشکەشکردنی مەزنترین یاری کۆتایی لە مێژووی مۆندیالدا.