ریاڵ مەدرید کێشەی تایمی دووەمی هەیە

PM:08:07:25/02/2026

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانە یەدەگەکانی ریاڵ مەدرید جیاوازی دروست ناکەن و لەم وەرزەی لالیگا تەنها دوو گۆڵیان تۆمارکردووە.

یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەبارودۆخێکی باشدا تێناپەرێت بەجۆرێک ئاستی یانەکە بەبەردەوام لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەدایە.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی سەبارەت بە یاریزانە جێگرەوەکانی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردووەتەوە کە کەمترین کاریگەرییان هەبووە لەسەر ئەنجامەکانی مێرێنگی.

لە راپۆرتەکەی رۆژنامە ئیسپانییەکەدا هاتووە کە ریاڵ لەم وەرزەی لالیگا تەنها دوو گۆڵیان لە رێگەی یاریزانی یەدەگەوە تۆمارکردووە بەجۆرێک فران گارسیا بەرامبەر ریاڵ بیتس گۆڵی پێنجەمی تۆمارکردوو و ڤینیسیۆسیش بەرامبەر ریاڵ ئۆڤیدۆ گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

لەلایەکیترەوە بەرشەلۆنە بەسەرکردایەتی فلێک زۆرترین سودیان لە گۆرانکارییەکانیان وەرگرتووە و بەجۆرێک لەم وەرزە خولی ئیسپانیا 13 گۆڵیان لەرێگەی ئەو یاریزانانەوە تۆمارکردووە کە تایمی دووەم بەشدارییان کردووە.