PM:06:57:25/02/2026
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتدیش هاتووەتە نێو رکابەری گواستنەوەی ڤان دی ڤین و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ کڕینی پێشکەش بکات.
پاش ئەوەی مایکل کارێک بووە راهێنەری مان یونایتد و راستەوخۆ ئەنجامەکانی تیپەکە باشتربوو هەربۆیە بەرپرسانی یونایتد ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی چەند یاریزانێک بگوازنەوە و پێکهاتەکەی ئەو راهێنەرە تۆکمەتر بکەن.
پێکی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە مانچستەر یونایتدیش هاتووەتە نێو رکابەری کڕینی میکی ڤان دی ڤین و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ کڕینی پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرگریکارەکە بڕیاریداوە لە کۆتایی وەرز تۆتنهام بەجێبهێڵێت، بەجۆرێک ئەگەر یانەکە مانەوە لە پریمەرلیگ مسۆگەر بکات یاخود دابەزێت بۆ چامپیۆنشیپ.
لەلایەکیترەوە یانەکانی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵیش چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن هەربۆیە ئەرکی شەیتانە سوورەکان لە گواستنەوەی ئاسان نابێت.
ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەم وەرزە لەگەڵ سپێرز بەشداری 33 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.