PM:06:16:25/02/2026
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی دەیانەوێت ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن بەمەبەستی گواستنەوەی چوامینی.
بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا بە ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک ریزەکانیان تۆکمەتر بکەن.
تۆڕی دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە کە بلوز لە ئێستاوە پلان دادەنێن بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی داهاتوودا ئۆرێل چوامینی ناوەراستکاری ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە چێڵسی ئامادەن لە بەرامبەر کڕینی چوامینی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مێرێنگی بکەن.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی تاکە یاریزانی ریاڵ مەدرید لە هێڵی ناوەراست ئاستی باشە چوامینییە، هەربۆیە ئەگەرێکی کەم هەیە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەستبەرداری ببن.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 34 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ تۆماربکات.