راشفۆرد ئامادەیە دەستبەرداری بەشێکی مووچەکەی ببێت

PM:05:07:25/02/2026

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راشفۆرد ئامادەیە دەستبەرداری بەشێکی مووچەکەی ببێت لەپێناو مانەوە لە بەرشەلۆنە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی داهاتووی مارکۆس راشفۆرد بە مانەوە لە یانەکەیان یان گەڕاندنەوەی بۆ مانچستەر یونایتد.

سپۆرت دوپاتیکردووەتەوە، کە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە ئامانجیان ئەوەیە گرێبەستی ئەو یاریزانە بکەنە هەمیشەیی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەنییە نرخەکەی دابەزێنێت و تەنها بەرامبەر بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەیفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە کەتەلۆنیەکە داوایان لە راشفۆرد کردووە بەشێک لە مووچەکەی کەمبکاتەوە تا بتوانن گرێەبستەکەی بکەنە هەمیشەیی و ئەو 30 ملیۆن یۆرۆیە بەدەستبهێنن تا پێشکەشی مانچستەر یونایتدی بکەن.

رۆژنامەکە دڵنیاییداوە لەوەی کە هێرشبەرە ئینگلیزیەکە رازیبووە بەوەی جاریکیتر بەشێک لە مووچەکەی کەمبکاتەوە لەپێناو ئەوەی گرێبەستێکی چەند ساڵی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە ئیمزابکات.

خ . ک