PM:01:54:25/02/2026
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پورتوگال بەهۆی خراپی دۆخی وڵاتی مەکسیکەوە و
دەیەوێت یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە هەڵبوەشێنێتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال بە فەرمی رایگەیاند
کە سەرقاڵی چاوخشاندنەوەیە بە بەرنامەی گەشتەکەی بۆ وڵاتی مەکسیک، ئەمەش دوای
ئەوەی هۆشداریی ئەمنی توند لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە.
بڕیارە
هەڵبژاردەی پورتوگال لە 28ی ئازاری داهاتوو، لە چوارچێوەی مەراسیمی کردنەوەی
یاریگای بانۆرتێ کە پێشتر بە ناوی ئازتێکا دەناسرا، رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەکسیک
ببێتەوە.
فیدراسیۆنی پورتوگال لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای
کردووە کە لە نزیکەوە چاودێری گۆڕانکارییەکان دەکەن و بارودۆخی گەشتی شاندەکەیان
هەڵدەسەنگێنن.
ئەم
نیگەرانییانە دوای ئەوە هاتن کە بەرپرسانی مەکسیک لە 22ی شوباتەوە، لە زیاتر لە 20
ویلایەتی ئەو وڵاتەدا باری نائاساییان راگەیاند؛ ئەمەش دوای دەستگیرکردنی کەسێک کە
پەیوەندی بە گروپە تاوانکارییە ڕێکخراوەکانەوە هەبووە و بووەتە هۆی دروستبوونی
مەترسیی ئەمنی لە چەندین ناوچەدا.
هەرچەندە تا ئێستا وا بڕیارە یارییەکە لە کاتی
خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەڵام فیدراسیۆنی پورتوگال جەختی کردووەتەوە کە پاراستنی
گیانی یاریزانان، ستافی تەکنیکی و هاندەران ئەولەوییەتی ڕەهای ئەوانە.
هەروەها
ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ حکومەتی پورتوگال و
فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەکسیک بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدەن.