چیڤۆ: شایستەی سەرکەوتن نەبووین

PM:12:30:25/02/2026

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیڤۆ دوپاتیکردەوە بودۆ گلیمت یارییەکی زۆر باشی ئەنجامداوە و تیپەکەی شایستەی گەیشتن بە قۆناغی 16 نەبووە.

کریسیتان چیڤۆ، راهێنەری ئینتەر، پاش شکستەکەیان بەرامبەر بودۆ گلیمت و ماڵئاوایی کردنیان لە چامپینز لیگ، ئاماژەی بەوە کرد کە یاریزانەکانی هەموو هەوڵێکی خۆیان داوە، بەڵام ڕووبەڕووی تیپێکی زۆر ڕێکخراو بوونەتەوە کە بە هێڵێکی بەرگریی توند و چڕ یارییان کردووە.

راهێنەرەکە پێیوایە نەکردنی گۆڵ لە سەرەتاوە وایکردووە لە رووی دەروونییەوە تیپی بەرامبەر ئارامتر بن، چونکە دەزانرا ئینتەر پێویستی بە دوو گۆڵە تەنها بۆ ئەوەی یارییەکە بکێشێتە کاتی زیادکراوەوە.

کیڤۆ لە درێژەی قسەکانیدا ستایشی وزە و ڕێکخراوەیی تیپی بەرامبەری کرد و وتی: هیچ گگلەییەکم لە یاریزانەکانم نییە، چونکە بە هەموو وزەی خۆیانەوە تێکۆشان، بەڵام لە نیوەی دووەمدا بۆدۆ وزەی زۆر زیاتری هەبوو و بە شایستەیش گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.

هەروەها باسی لەوەشکرد، ئینتەر لە سەرەتای وەرزدا چوار یاری یەک لە دوای یەکی بردەوە، بەڵام ئاستی ڕکابەری لەم خولەدا زۆر بەرزە و هەر هەڵەیەک بکەیت، سزاکەی قورس دەبێت.